جیهان

ئێران لە ترسی هێرشی نوێی ئیسرائیل یەك هەفتە مۆڵەتی گەڕانەوە دەداتە فەرماندە سەربازییەکانی


ئێران مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ نێو ماڵەکانیان، دەداتە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا، ئەوەش لە ترسی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ‌هێرشەکەی شەوی شەممەی ڕابردووی ئێران بۆسەر تەلئەبیب.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، مۆڵەتەکە دراوەتە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لە پارێزگای دێرەزووری سوریا و دەتوانن بۆ ماوەی هەفتەیەك بگەڕێنەوە نێو کەسوکارەکانیان.

هاوکات مۆڵەتەکە هێزەکانی ئێران لە ئەلبوکەمال و مەیادین دەگرێتەوە، ئەوەش لە ترسی بۆردوومانی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەوە، بەمزووانە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەدەنەوە.
2024-04-16
زیاتر...