جیهان

مالیزیا.. بەهۆی بەریەککەوتنی دوو هێلیکۆپتەرەوە 10 کەس گیانیانلەدەستدا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەهۆی بەریەککەوتنی دوو هێلیکۆپتەرەوە لە وڵاتی مالیزیا، کە سەربە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتەبوون، 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

دەزگای تەندروستیی مالیزیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی مالیزیا، ئه‌مڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، لەمیانی ئەرکێکی مەشق و راهێناندا بەهۆی پێکدادانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و 10 سەرنشینی ناو دوو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە سوهەیمی سوهەیل، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە بەشی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن، ئاشکرایکردووە "لەکاتی گەشتێکی مەشق و راهێناندا هەردوو کۆپتەرەکە بەیەکیاندا داوە، تیمە پزیشکییەکان پشتڕاستیانکردەوە کە هەر 10 سەرنشینەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیانلەدەستداوە.

ئ.ز

2024-04-23
زیاتر...