جیهان

هەڕەشەیەکی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل

حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، رێوشوێنی دەستبەجێ‌ دژی ئیسرائیل دەگرینەبەر ئەگەر سەرلەنوێ‌ هەوڵی كردنە ئامانجمان بدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی "هێرشەكەی ئەسفەهان فرۆكەی بێفركەوانی بچوك بوون و هیچ زیانێكی مادی و مرۆییان لێنەكەوتووتەوە".

ئەو لێدوانە ئەوە بە یەكەم دانپێدانانی فەرمی ئێران دادەنرێت، بەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج, لەكاتێكدا بەرپرسە سەربازییەكانی ئێران لە تەواوی لێدوانەكانیدا رەتیانكردووەتەوە لایەنی بەرپرسیار لە هێرشەكەی ئەسفەهان دیاریبكەن و پێشتر رەتیشیان دەكردەوە كە هیچ هێرشێك بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی ئێران ئەنجامدرابێت. 

هاوكات ئیسرائیلیش بەشێوەیەكی فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی  سەر ئەسفەهان رانەگەیاندووە، ئامادەش نیە لەوبارەوە هیچ زانیاریەكی فەرمی بدركێنێ‌.
2024-04-19
زیاتر...