پاسدارانی ئێران پهیامێكی بهپهلهی ههیه
نها نیوز ـ ههواڵهكان
عەلی ڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەرووی هورمز دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگی ناوچەی نەوتی کردەوە.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی وڵاتهكهی بەبۆنەی ڕۆژی کەنداوی "فارس"، عەلی ڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگهیاند:"کەنداو لە ڕووی ئابوورییەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە، کە 40%ـی گاز و 62%ـی نەوتی ناوچەکە لەخۆدەگرێت، دەشڵێت لە ڕووی ئەمنییەوە ئەم ناوچەیە زۆر گرنگە و چەندین جار پەیامی ئاشتیمان ناردووە".
وتیشی:"هەوڵدەدەین ئاسایشی گەرووی هورمز بپارێزین و ڕۆژانە 83 کەشتی هاتووچۆی تێدا دەکات و بەم گەروە تێدەپەڕن، ستراتیجی ئەمڕۆمان لە کەنداو ئاشتی و ئاسایش و برایەتی و دۆستایەتییە. بیانییەکان ئاسایشی گەرووی هورمز تێکدەدەن".
بهوتهی فەرماندەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران:"ئەم ناوچەیە بۆ ئێمە و دراوسێکانمان ناوچەیەکی ستراتیجی و ئابووری گرنگە، هەروەها "بیانییەکان بەدوای دوو ئامانجی خراپن، ئەوانیش لە ڕێگەی بوونی نایاسایی خۆیان لە ناوچەکە و فرۆشتنی چەک لە کەنداو" ئەوان پێویستیان بە دوژمنایەتی هەیە، لە کاتێکدا ئێمە بەدوای ئاسایشدا دەگەڕێین".
ئهوهشی وت:"پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی و برایەتیمان ناردووە بۆ وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکە و جەختمان لە سسودی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کردووەتەوە".
10ی ئایاری ئهمساڵ ساڵڕۆژی کۆتاییهاتنی داگیرکاریی 117 ساڵەی پورتوگالیەکانە لە کەنداوی فارسو ئێرانیش بهنیازه ئهو یاده بكاتهوه.
|