کوردستان

عێراق په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى هه‌رێمه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وەزارەتی بازرگانی عێراق روونكردنەوە ده‌دات لە بارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانەوە.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كێشە لە بەبازاڕكردنی بەروبوومەكانی دانەوێڵەی هەرێمی كوردستاندا هەبێت و دەڵێت:"پرۆسەكە بێ كێشەیە و كۆگاكانیش ئامادەن".

حەنون ڕایگەیاند:"نرخی یەك تۆن گەنم (850) هەزار دینارە‌و نرخی گەنم لە هەرێم وەك یەكە و بە نرخێكی كەمتر نابێت لە ناوچەكانی دیكە".

دەشڵێت "ئێمە مامەڵە لەگەڵ هەموو پارێزگاكان بە یەكسانی دەكەین و جیاوازى له‌ نێوان پارێزگاكانى هه‌رێم و شاره‌كانى دیكه‌دا نییه‌".

2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.