ئابوری

هەر ئێستا 12 وەزارەت مووچە وەردەگرن

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوار وەزارەت و هەشت دەستە مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەرئ هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەکانی تەندروستی، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ناوخۆ مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

هەر بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی خشتەی مووچە بێت، بۆ دابەشکردنی سەرجەم مووچەی مووچەخۆران پێنج ڕۆژ دەخایەنێت کە  تا دووشەممەی داهاتوو دەکات، بەبێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بێت.

ئ.ز
2024-05-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.