جیهان

رووسیاو ئه‌مریكا له‌سووریا كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ئاشكرایده‌كات، دوو بنكەی گروپە چەكدارییەكانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى سووریاى لە ناوچەی تەنەف بۆردومان كردووه‌، هۆشداریشده‌دات و ده‌ڵێت:"فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چەندجارێك سنوری ئاسمانیان پێشێلكردووە، ئەوەش پێچەوانەی پرۆتۆكۆڵی روبەڕوبوونەبوونەوەی یەكترییە".

وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا ئاشكرایكردووه‌، دوو بنكەی گروپە چەكدارییەكانی سوریا لە سنوری نێوان تەنەف و پارێزگای حمس بۆردومانكردووه‌ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە پێشێلكردنی پرۆتۆكۆڵی روبەڕوبوونەبوونەوەی یەكتریی تۆمەتبار دەكات.

ناوەندی رووسی بۆ ئاشتەوایی لە سوریا بڵاویكردەوە، هێزی ئاسمانی روسیاش لە ناوچەی تەنەفی باشوری رۆژهەڵاتی سوریا دوو بنكەی گروپە چەكدارییەكانی بۆردومانكردووە كە ویستویانە بەرەو زنجیرە چیاكانی پارێزگای حمس پێشڕەوی بكەن.

هۆشداریداوه‌ و ده‌ڵێت:"لە هەمان ناوچە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چەندجارێك سنوری ئاسمانیان پێشێلكردووە، ئەوەش پێچەوانەی پرۆتۆكۆڵی روبەڕوبوونەبوونەوەی یەكترییە كە مۆسكۆ و واشنتۆن لەسەری رێككەوتوون".

2024-05-05
زیاتر...