ئابوری

ئێستا گەیشت.. کێشەیەکی گەورە بۆ مووچەی مانگی چوار دروستبوو لەوبارەیەوە بەغدا رونکردنەوە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویکردووەتەوە هێشتا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری هێزەکانی 70 و 80 دیاری نەکراوە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت "وردبینی لە لیستى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو نەبووە.

ئەمڕۆ سێ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کە هەفتەی رابردوو بڵاویکردووەتەوە، هێشتا دیار نییە کەی هێزەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن و ناوی ئەو هێزانەی تێدا دیاری نەکراوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر وتویەتی "ریزبەندی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو پارەیە کە لە بەغداوە بۆیان رەوانە کراوە".

لای خۆشیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق ئاشکرایکردووە "وردبینی لە لیستى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو نەبووە.

رونیشیکردەوە "هەر كات وردبینییەكە لە وەزارەتی دارایی تەواو بوو بری پارەی پێویست بۆ مووچە دەنێردرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر رەوانە نەکردنی ناوی هێزە ئەمنییەکان ماوەی سێ هەفتە مووچەی ئەو هێزانەی راگرت و رەوانەی نەکرد، هەروەها دیار نییە دواخستنی رەوانەکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بەهەمان کێشەی رابردووەوە هەیە یاخود بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئەو وەزارەتەی عێراق، بەهۆی تەواونەبوونی وردبینیەکانەوەیە.

ئ.ز

 
2024-05-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.