جیهان

گەیشت.. بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت و تەنیا چوار کەس رزگاریان بوو

نها نیوز – هەواڵەکان
کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەلەمێک کە 45 پەنابەر و کۆچبەری كیشوەری ئەفریقای هەڵگرتبوو، ژێرئاوكەوت و تەنیا چوار کەس ڕزگاریان بوو و دۆزراونەتەوە، لەکاتێکدا 41 کەسەکەی دیکە هێشتا بێسەروشوێنن.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو بەلەمێک کە 45 پەنابەر و کۆچبەری لە كیشوەری ئەفریقای هەڵگرتبوو، بەهۆی بای بەهێزەوە لە کەناری تائیز لە سنورەكانی وڵاتی یەمەن ژێرئاوكەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تەنیا چوار کەسی ڕزگاربوو دۆزراونەتەوە و 41 کەسەکەی دیکە بێسەروشوێنن، لەکاتێکدا "UNHCR و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ڕێكخراوەكانی دیكە بەردەوامن لە گەڕان و کارکردن بۆ هاوکاریکردنی ڕزگاربووان و دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستن.

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، سەرەڕای مەترسییە زۆرەکانی ڕێڕەوی ڕۆژهەڵات، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵانە دەگەنە یەمەن بۆ ئەوەی لەوێوە كۆچ بكەن لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2023، سێ ئەوەندە زیادیکردووە، بەو پێیەی لە نزیکەی 27 هەزار کەسەوە بۆ زیاتر لە 90 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
 
2024-07-26
زیاتر...