ئابوری

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە عێراقەوە بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی هەمواری یاسایی پلەبەندی مووچەوە، حكومەتی عێراق مووچەی بەشێكی فەرمانبەران زیاد دەكات.

ئومێد قەرەداغی، مامۆستای ئابووری لە زانكۆی سلێمانی بە میدیاکانی دەڵێت "عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات بەجۆرێك پلە 10ی وەزیفی دوای زیادکردنەکە مووچەیان دەبێتە 650 هەزار دینار و فەرمانبەرانی پله نۆیەم، دوای زیادکردنی مووچەکانیان دەگاتە 727 هەزار دیناری عێراقی".

بەوتەی ئومێد قەرەداغی، دوای زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلەی هەشتەم بڕی 819 هەزار دیناری عێراقی وەردەگرن، بەڵام فەرمانبەران لە پلەی یەکەمدا دوای زیادکردنەكە دەبێتە یەک ملیۆن و 100 هەزار دیناری عێراقی.

ماوەی دوو ساڵە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەڕێگەی لیژنەیەكی باڵای وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە بە سەرپەرشتی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و هەماهەنگی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای پلەبەندی مووچە و یاسای مووچەی ژمارە 22ی ساڵی 2008ی عێراقدایە.

ئ.ز
 
2024-05-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.