ئیسرائیل قسه‌ى كۆتایی كرد
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل قسه‌ى كۆتایی وڵاته‌كه‌ى كرد‌و له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "پێویسته دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیل شتێك هه‌یه بیزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، تائه‌وكاته‌ى ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستنه‌هێنین، ناوه‌ستین".
یواڤ گالاند وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، وه‌ك خۆی وتوویه‌تی بۆ دۆستان و دوژمنانی ئیسرائیله و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌وه‌ی پێویست بكات له كه‌رتی غه‌ززه و باكوور ده‌یكه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ى وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل‌دا هاتووه:"قسه بۆ دوژمنان و دۆستانی نزیكی ئیسرائیل ده‌كه‌م، كه نابێت ئیسرائیل به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ بكرێت، بۆیه پابه‌ندی هه‌ڵوێسته‌كانمانین و ئامانجه‌كانمان به ده‌ستده‌هێنین، له حه‌ماس ده‌ده‌ین، له حزبوڵڵایش ده‌ده‌ین و ئاسایش به‌دیده‌هێنین".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕایگەیاند، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمان بە هێزەکانی بدات بۆ داگیرکردنی ڕەفەح، ناردنی باری چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو چەکانەی ئیسرائیل وه‌ریگرتووه، بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بەکاریهێناوە.
سەرۆکی ئەمریکا، بە "سی ئێن ئێن"ـی ئەمریکی وتووه، بەهۆی بەکارهێنانی بۆمب و ئامرازەکانی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا خەڵکی مەدەنی کوژراون. ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەو بۆمبانەی جۆری 2000، کە هەفتەی ڕابردوو ئیدارەکەی بڕیاری دا نەیانێرێت بۆ ئیسرائیل.
|