جیهان

تەقە لە سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا کرا و بریندارە

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

بە پێى میدیای ناوخۆیی سلۆڤاکیا، رۆبەرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە رووداوێکی تەقەکردندا برینداربووە و به‌په‌له‌ گەیه‌ندراوەتە نەخۆشخانە.
 
میدیاى سلۆڤاكیا ئاشكرایكردووه‌، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رووداوەکە لە شارۆچکەی هاندلۆڤە کە 150 کیلۆمەتر لە پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە، روویداوە.
 
تەلەفزیۆنی TA3 سلۆڤاکی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌گه‌رچى كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام هێشتا روون نییە، سەرۆک وەزیران بە تەقەی راستەوخۆ بریندارکراوە یان رووداوێکی دیکە روویداوە و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پێوەبووە.

2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.