وەرزش

وەرزشوانێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستدا

نهانیوز - هەواڵەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویانکردەوە، میهران ئەکرەمی، بەهۆی پاڵپشتیی لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی  2022 لەژێر ناوی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی سەقزەوە دەستگیر کرابوو، دوای مانەوەی لە زیندان بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە، گیانیلەدەستداوە.

ئەو رێکخراوانە، لەزاری بنەماڵەی ئەکرەمیەوە بڵاویانکردووەتەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە پەیوەندییان پێوەکراوە کە کوڕەکەیان گیانیلەدەستداوە و داوایان لێکراوە تەرمەکەی وەرگرنەوە، بەڵام کاتێک بۆ وەرگرتنی تەرمی میهران رۆیشتوونەتە بەندیخانەی ناوەندی سەقز پێیان گوتراوە کە تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینیە هۆکاری مردنەکەشی بەهۆی لە کارکەوتنی گورچیلەکانی بووە.

میهران ئەکرەمی تەمەنی 32 ساڵە، وەزشوانانی تایکواندۆ و خاوەنی چەندین میدالیا بووە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تاوەکو ئێستا 12 هاوڵاتی کورد لە دوای ناڕەزایەتیەکانی شۆڕشی ژینا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لەژێر ئەشکەنجە گیانیانلەدەستداوە.

ش.ح

2024-03-17
زیاتر...