وەرزش

راهێنه‌ری عێراق: پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كه‌م


ڕاهێنەرى عێراق پیرۆزبایى لە گەلى عێراق دەکات بەهۆى بردنەوەکەیان بەرامبەر ئێران لە پاڵاوتنەکانى ئاسیادا.

سریچکۆ کاتانیچى سلۆڤینى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دڵخۆشى خۆى بە بردنەوەى هەڵبژاردەکەى لە ئێران بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دەربڕى، لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر و جامى ئاسیاى ٢٠٢٣ى چین.

کاتانیچ دەڵێت "پیرۆزبایى لە گەلى عێراق دەکەم و ئێمە باشتربووین و شایستەى بردنەوەکە بووین، یاریزانەکان پێداگربوون لەسەر بردنەوە و سەرکەوتنەکەشمان لە خولەکەکانى کۆتاییدا سەلمێنەرى ئەو ڕاستییەیە".

کاتانیچ دووپاتیکردەوە، لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر یارى داهاتووى بەرامبەر بەحرەینە، کە ١٩ى مانگ بەڕێوەدەچێت و دەڵێت "پێویستە سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەربکەین و دڵخۆشى خۆمان دەربڕین، هێشتاش لە نیوەى ڕێگاکەداین و نابێت لەبەر بردنەوەکەمان لە ئێران ڕکابەرەکانمان لەبیربکەین، چوار جەولە ماوە و لەوانەیە ژمارەکان بگۆڕدرێن".

عێراق بە ١٠ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى کۆمەڵەى سێیەمى پاڵاوتنەکانى ئاسیاى گرتووە و بە جیاوازى دوو خاڵ لە پێش بەحرەینى پلەى دووەمەوەیە، ئێرانیش بە شەش خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
2019-11-15
زیاتر...