بانکی رافیدەین لەسەر هەژماری بانکی هەواڵێکی دڵخۆشکەری راگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
بانکى رافیدەین خشتەى ئەو قەرزانەى بڵاوکردەوە کە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییانى دەدات، لەناویاندا قەرزێکى 100مووچەیى هەیە کە دەیداتە ئەو مووچەخۆرانەى لەرێگەى بانکەکەوە مووچەکانیان بەبانکیکردوە.
بانکى رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا وتویەتی "100مووچە وەک پێشینە دەدەنە مووچەخۆران و بە 180 مانگ لێیان وەردەگرینەوە.
رافیدەین ئاشکراشیکردووە "پێشینەى 20 تاوەکو 40 ملیۆن دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبێل، 75 تاوەکو 105 ملیۆن دینار بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەو بانکەیە، قەرزەکە بە 180 مانگ لە فەرمانبەران بەسودى 4% تاوەکو 10% لێیان وەردەگیرێتەوە و مەرجى پێدانى پێشینەکانیشى بەستووەتەوە بە بەبانکیکردنى مووچە لە بانکەکە.
ئ.ز
|