کوردستان

عێراق گەورەترین مەترسی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

ڕۆژنامەی "سەباح" مەترسیەکی گەورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر ناکۆکن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەکە چووەتە گێژاوی سیاسییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی “سەباح” کە میدیای فەرمی عێراقە هەواڵێکی دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ناکۆکییەکانی بە “گێژاوی سیاسی” وەسفکرد.

رۆژنامەی "سەباح" ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان کە بایکۆتی کردووە و هەوڵی دواخستنی دەدات، لەگەڵ زۆربەی حزبە کوردییەکانی دیکە پەرەدەسەنێنن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشەنگییان دەکات و پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لە کاتی خۆیدا.

لە هەواڵەکەی ئەو رۆژنامەدا باسیش لەوە کراوە "حزبە کوردستانییەکان نایانەوێت ملکەچی ئەو گوشارانە بن کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدات.

میدیای فەرمی عێراق  ئەوەشی ئاشکرا کردووە "کۆمسیۆن ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆی دووپات کردووەتەوە".

ئ.ز
2024-05-02
زیاتر...