کوردستان

کریستیانەکان لەسەر کورسی کۆتاکان سکاڵایان لە دژی کۆمسیۆن تۆمارکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

لەسەر نەهێشتنی کورسی کۆتاکان کریستیانەکان سکاڵایان لەسەر کۆمسیۆنی عێراق تۆمارکرد و لە سکاڵاکەدا داوای گەڕانەوەی کورسیەکان و هەڵبژاردن بە یەک بازنەیی دەکەن و دەڵین "ئەمە لەگەڵ مادەی (49/یەکەم)ی دەستوور ناگونجێت و  پێشێلی ماددەکانی 14 و 16ی دەستوورە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، زیا پترۆس، کەسایەتی کیستییان، ڕۆژی 13ـی ئایار سکاڵای لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکرد و داوای گەڕانەوەی کورسیی کۆتاکان و یەک بازنەی هەڵبژاردنە دەکات.

لە سکاڵاکەدا ئەوە هاتووە، بە کەمکردنەوە و دابەشکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان ڕەچاوی مافی پێکهاتەکان نەکراوە و پێچەوانەی دەستوور بڕیاردراوە بەو پێیەی نوێنەرایەتی تەواوی پکێهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو نەگیراوە.

ئەوەش هاتوو، ئەم بڕیارە دژە و لەگەڵ مادەی (49/یەکەم)ی دەستوور ناگونجێت، کە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری کراوە، لەکاتێکدا ئەم ماددە دەستوورییە بووەتە بنەمایەک و هەموو هەڵبژاردنەکانەکانی فیدراڵیی دەگرێتەوە لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنانەشی لە هەرێم دەکرێن، بەڵام لە کەم کردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان و دابەشکردنی کورسییەکان مافی پێکهاتەکانی تورکمان پشتگوێ خراوە و فەرامۆشکراوە، بەمەش پێشێلی ماددەکانی 14 و 16ی دەستوورە کە نابێت هیچ جیاکارییەک لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق بکرێت.

هەر بەپێی سکاڵاکەی ئەو کەسایەتییە کریستیانە، ئەو یاسایەی بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان دانراوە، دژ بە ماددەی 125ی دەستووری هەمیشەیی عێراقە و پێشێلی مافەکانی ئیداری، سیاسی، ڕۆشنبیری و فێربوونی پێکهاتەکانی تورکمان و کلدو ئاشووری پێکهاتەکانی دیکە دەکات، لەکاتێکدا کە لە دەستوور مافەکان جێگیرکراون.

ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش بۆ 100 کورسی کەمبکرێنەوە.

ئ.ز
 
2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.