په‌یامێكى گرنگ له بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له پایته‌ختى ئه‌مریكاوه په‌یامێكى گرنگى بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ناكۆكی و ململانێكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكات و دەبێت هەموو هەنگاوەكان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت".
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا، دیداری له‌گه‌ڵ مایك كویگلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە ئه‌نجامدا.
مایك كویگلی دۆستی دێرینی كورد و ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكییە كە ساڵی 2008 بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا و ڕەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە، له‌و دیداره‌دا، بافڵ تاڵەبانی وتى:"بەردەوامیی هاریكارییەكان فاكتەری سەرەكیی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكەن و ئەركی هەمووانە پێكەوە ڕووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە و تیرۆر بنبڕ بكەن".
سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، "سەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان زۆر گرنگە و پێشوازیی لێدەكەن”.
ئه‌وه‌شى وت:"ناكۆكی و ململانێكان، خزمەت بە هیچ لایەك ناكات و دەبێت هەموو هەنگاوەكان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت".
|