کوردستان

به‌ هۆى هه‌ڵه‌ی هاوڵاتیه‌كى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا تووشى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو

نها نیوز ـ هه‌واڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی وەرگێڕانی گوگڵ لەگەڵ سەرنیشینێکی نێو شەمەندەفەرێکی شاری نۆربێرگی ئەڵمانیا، توشی کێشە دەبێت و پۆلیس دەستگیریی دەکات.

به‌ پێى ماڵپەڕی دێڵ شپیگی ئەڵمانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی هه‌رێمى كوردستان بە شەمەندەفەر لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیاوە بۆ شاری هۆف گەشتیکردووە، لەبەرئەوەی زمانی ئەڵمانی نەزانیوە، وەرگێڕانی گوگڵی بەکارهێناوە و بە عەرەبی نوسیویەتی و وەریگێڕاوەتە سەر ئەڵمانی، دواتر نیشانی سەرنیشینێکی شەمەندەفەرەکەیداوە کە کچێکی گەنج بووە.

له‌ درێژه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه‌، "گوگڵ بە جۆرێک نووسینەکەی وەرگێڕاوە گوایە ئەو شەمەندەفەرەکە دەتەقێتەوە! کچەکە دەمودەست پەیوەندیی بە پۆلیسەوە دەکات و پۆلیسی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنێک دەستپێدەکەن و گەنجەکە دەستگیردەکەن و شەمەندەفەرەکەش دەپشکنن، بەڵام هیچ بۆمبێک و شتێکی گوماناویان نەدۆزیوە".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، لەکاتێکدا کە پۆلیسەکان شەمەندەفەرەکەیان دەپشکنی هیچ شتێکی گووماناوییان نەدۆزییەوە، بە پێی لێدوانی پۆلیس، گەنجەکە دوای لێکۆڵینەوە ئازادکراوه‌.

گەنجەکە تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی هه‌رێمى کوردستانە و بە زمانی کوردی سۆرانیش قسەیکردووە، تەنها ویستویەتی بزانێت لە کام وێستگە دادەبەزێت، ڕووداوەکەش بووە هۆی دواکەوتی 18 شەمەندەفەری دیکە کە ویستوویانە بە هێڵەکەدا بڕۆن.

2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.