جۆ بایدن هه‌وڵده‌دات خۆى بكوژێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، چه‌ندینجار هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هۆوارد ستێرن میدیاكاری به‌ناووبانگ باسی له چركه‌ساته سه‌خت و قورسه‌كانی ژیانی كردووه، كه له هه‌ندێك كاتدا به هۆیانه‌وه هه‌وڵیداوه خۆی بكوژێت.
بایدن باسى له‌وه‌شكردوه، بیستنی هه‌واڵی مردنی نێلیای هاوسه‌ری و منداڵه 13 مانگییه‌كه‌ی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه، سه‌خترین چركه‌ساتی ژیانی بووه.
بایدن ئه‌وه‌شى وتووه "كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م بیست، هه‌وڵی خۆكوشتنم دراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بیرم له‌وه كرده‌وه خۆم له لوتكه‌ی چیا یاخود به‌رزه‌پردی دیلاوێر هه‌ڵده‌مه خواره‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له كۆتاییدا دانیشتووه و په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر خواردنه‌وه‌ی كحوول بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بیری بچێته‌وه و باری ده‌روونی پێ سووك بكات.
|