جیهان

ترەمپ هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە دەستبەرداری دۆلار دەبن

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی ئامادەکردووە لەحاڵەتی دەرچوونیدا، سزای ئەو وڵاتانە بدات کە دەستبەرداری بەکارهێنانی دۆلار دەبن.

ئاژانسی بلومبێرگ لەزاری یاریدەدەرەکانی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تیمەکەی ترەمپ دیراسەی گرتنەبەری ڕێکار بەرامبەر ئەو وڵاتانە دەکەن، کە دەیانەوێت دەستبەرداری بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی ببن.

تیمەکەی ترەمپ لە ئێستادا دیراسەی جۆری سزادانەکە دەکەن، بەڵام ئاماژەیان بەوەداوە هەنگاوەکەیان ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە بە دۆستی ئەمریکا هەژمارکراون.

چین، ڕوسیا، هیندستان و ژمارەیەك وڵاتی دیکەی جیهان هاوپەیمانێتیەکیان بەناوی برێکس پێکهێناوە بۆ دەستبەرداربوون لە بەکارهێنانی دۆلار لە مامەڵە ئابوورییەکان، هاوکات ئەو هاوپەیمانێتیە هەوڵدەدات عێراقیش بکاتە ئەندام، بۆئەوەی لە کۆت و بەندی دۆلار ڕزگاری ببێت.

لەنێوخۆی عێراقیش بەشێك لە لایەنە شیعەکان کە لەئێرانەوە نزیکن و نەیاری ئەمریکان، بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن دەستبەرداری بەکارهێنانی دۆلار لە مامەڵە فەرمییەکان ببێت.

 
2024-04-26
زیاتر...