جیهان

ئێران هانا بۆ ڕووسیا دەبات و داوای لێدەکات ئیسرائیل دۆخەکە ئاڵۆز نەکات

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەرپرسانی ئێران و نوێنەرانی روسیا لە دەرەوە لە چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەئیسرائیلیان وتوە، ئێران نایەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بکات، لەلایەکی دیکەشەوە وڵاتانی رۆژئاوا پەیامەکانیان لە رێگەی تورکیاوە دەگەیەنن بە ئێران.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لە نێوان چەند سەرکردەیەکی روسیا، ئێران و نوێنەرەکانیان لە دەرەوە و بەرپرسانی ئیسرائیل لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا گفتوگۆکراوە و بە ئیسرائیلیان وتوە، ئێران نایەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بکات.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دبلۆماتکارێکی رۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە، وڵاتانی رۆژئاوا لە هەوڵدان بۆ ناردنی چەند پەیامێک بۆ ئێران لە رێگەی تورکیاوە کە تێیدا داوای هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەن.

پێستریش جۆن باس بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانەوە کرد. 
2024-04-20
زیاتر...