ئامادەکارییەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستیپێکرد و بە تەنێکی نامۆ حاجیان دەگوازرێنەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
سعودیە ئامادەکاریەکانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستپێکردووە و 100 تەکسی کارەبایی فڕیوی کڕیوە، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە فڕۆکەخانەی جەددەوە بۆ مەککە.
حکومەتی سعودیە ئاماژەی بەوەداوە، بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ خزمەتگوزاری جیاواز بەکاردەھێنن کە ئاسانکاری بۆ حاجیان دەکات و لە فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدولعەزیزەوە لە جەددە بۆ مەککە بە تەکسی کارەبایی فڕیو دەگوازرێنەوە.
رونیشیکردوەتەوە، ئەو تەکسیە ھاوڕێی ژینگەیە و غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەرنادات و تەنیا بە کارەبا کاردەکات و بەشێوەی ستونی بەرزدەبێتەوە و نزمدەبێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە ٢٥٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و چوار بۆ شەش سەرنشین لەخۆدەگرێت.
لەوبارەیەوە میدیاکانی سعودیە رایانگەیاند "کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەو تەکسیەی دروستکردووە و یەکەمین جار لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بەکارھاتووە و سعودیەش بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەکاریدەھێنێت.
ئ.ز
|