جیهان

بڕیاردرا سه‌ركرده‌ كورده‌كه‌ له‌زیندان بمێنێته‌وه‌


نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

دادگایکردنی زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ بەڕێوەچوو، بڕیاردرا زیندانیکردنی سیاسەتمەداران بەردەوامبێت و دادگاش یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌ى بۆ 16ى ئایار دواخست.

دادگایکردنی دۆسیەی کۆبانێ لە دادگای سینجان لە ئەنكەرە بەڕێوەچوو، کە ھەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) لە نێو زیندانیەکاندابوون، لە بەڕێوەچوونی دادگاییەکەشدا ڕەوشی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان ھەڵسەنگێندرا. 

دادگا دوای پێداچوونەوە بە ڕەوشی زیندانییەکان بڕیاریدا، بەردەوامبن لەدەستبەسەرکردنی ئەو سیاسەتمەدارە زیندانیکراوانە، ھەروەھا دانیشتنی دادگاش بۆ 16ی ئایاری داھاتوو دواخرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2016 بە تۆمەتی 'تیرۆر' دەستگیرکران و سه‌ربارى فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، تائێستاش لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراون.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تشرینی دووەمی 2018 داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوکاتە وتی، "ئەم بڕیارە ئێمە پابەند ناکات" و ئەنكەرە جێبەجێی نەکرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بڕیاریداو بەپێویستیزانی دەمیرتاش ئازادبکرێت، هەروەها کانوونی دووەمی 2020یش بڕیارەکەی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا بەجێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، پێشێلکاریی کردووە، بەڵام ئەمەش بێهودە بوو و تورکیا پێداگربوو لەسەر هێشتنەوەی دەمیرتاش لەگرتووخانە.


 
بە وتەی قایمقامی چەمچەماڵ، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە دیارنەمان و پچڕانی پەیوەندیی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو گەنجەدا، پاش بەدواداچوون دەرکەوتووە، لە نزیک سەماوە فیشەکی پێوە نراوە و کوژراوە، تاوەکو ئێستاش وردەکاریی کوشتنەکەی ناڕوونە.
 
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە دەگوترێت، هێزی سەرایا سەلام بە تۆمەتی "ئەندامێتیی داعش" گەنجەکەیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە، رەمک رەمەزان وتی، هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە نییە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆئەوەی وردەکاریی بابەتەکە بزانن.
 
 
2024-04-17
زیاتر...