ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی کەموکوڕی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانەوە وەڵامی عێراق دەداتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبارەی کەموکوڕی لەناردنی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا رایدەگەیەنێت: هیچ بیانویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووتەوە بۆ نەناردنی مووچە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان لەبارەى ناردنى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەمان ڕەوانەی بەغدا کرد، ئەوەی لەسەر وەزارەتی دارایی بووە جێبەجێی کردووە".

ناوبراو وتیشی "ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاریداوە داهاتە فیدراڵییەکان بخرێنەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایى فیدڕاڵى، ئەو بابەتە یەکلایى کراوەتەوە و بڕیاریدراوە بە زووترین کات ئەو داهاتانە بنێردرێن".

هونەر جەمال ئاشکراشی دەکات "بۆ ئەوەی حکومەتى فیدراڵى عێراق هیچ بیانوویەکى نەمێنێت بۆ ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، نەبەسترێتەوە بەهیچ بابەتێکى دیکەوە.

لەبارەی (هەژماری من)ەوە وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەشڵێت "سیستمێکی پێشکەوتووی بانکییە و تائێستا بەردەوامە لە کارەکانی، دەبێت دادگای فیدڕاڵی ڕوونکردنەوە یاخود ڕاستکردنەوەیەک بدات لەسەر بابەتی بانکەکانی ناو هەژماری من و بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق.

ئ.ز

 
2024-04-30
زیاتر...