ئابوری

هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ گه‌یشت .. سبه‌ى موچه‌ دابه‌شده‌كرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى ئاشكرایكردوه‌، نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسان گه‌یشتووه‌ته‌ وه‌زاره‌تى دارایی.

ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ى (خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان)ی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                              

ئاشكراشیكردووه‌، سبەی چوارشەممە 15 ی ئایاری 2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە.

2024-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.