ئابوری

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت.. سودانی بۆ بانکی (TBI) کۆمەڵێک بریاریدا

نها نیوز – هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سودانی کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی (TBI) دەگرێتەبەر و بانکەکەش پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان.

سایتی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردووەتەوە، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاڕاستەی بانکی بازرگانی عێراق کرد، ب ئامانجی پەرەپێدانی کارەکانی بانکەکە و زیادکردنی بەشدارییەکانی لەبواری دارایی و گەشەپێدانی ئابووری وڵاتدا.

ئەو ڕێنماییانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاڕاستەی بانکەکەی کردبوو، ئەمانەن:

یەکەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان (نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانی عێراق) کە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو قەرزانە دەکەن کە لەلایەن بانکەوە دراوە بە کەرتی تایبەت (تاک و کۆمپانیاکان) و ڕێگاکانی یەکلاکردنەوەی ئەوانەی نەدراون لەڕێگەی ئامادەکردنی پێشنیاری پلانی هاندان لەم بارەیەوە، بەمەرجێک لیژنەکە لەماوەی مانگێکدا کارەکانی تەواو بکات.

دووەم: ڕاسپاردنی بانکی بازرگانی عێراق بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەک لەسەر پێدانی قەرز و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە خزمەتگوزارییە قەرزییەکانی وەربگیرێت کە لەلایەن بانکەوە پێشکەش دەکرێن، پێویستە لەماوەی مانگێکدا پێشکەش بکرێت.

سێیەم: جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە بانکی ناوەندی پێشنیاری کردووە بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکانی بانکی بازرگانی عێراق لە ڕێگەی:

1- زیادکردنی لقی بانکەکان لە بەغدا و پارێزگاکان بەتایبەتی لەو پارێزگارانەی کە چالاکی ئابووری فراوانیان هەیە.
2- ئاسانکاری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە، گرنگیدان بە کڕیارانی بانک و دیاریکردنی میکانیزمەکان بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون.
3- پێداچوونەوە بە سیستمی وەرگرتنی پارە کە لەلایەن بانکەوە وەردەگیرێت بەمەبەستی ڕاکێشانی کڕیار و هاوکاربوون بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و سەقامگیری گشتی نرخ لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان.
ئ.ز

 
2024-05-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.