ئابوری

لیست رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ گوژمەی دووەمی پارە بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی درایی هەرێمیش دەڵێت "ئەگەر پارەکە بنێرێت لەلای ئێمەوە ئاسانە راگەیاندنی لیستەکە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە "ئەمڕۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشێکی دیکەی پارەکە دەنێردرێت".

بەپێی ئەو گوژمە پارەیەی بۆ بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێم نێردرا، ئایا کەی لیستی مووچە رادەگەیەنرێت؟ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان  ئاشکرایکرد "ئێمە هیچ بەرچاومان روون نییە و لیستیش راناگەیەنین چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق چی دەکات، ئەگەر پارەکە بنێرێت لەلای ئێمەوە ئاسانە راگەیاندنی لیستەکە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەغدا گوژمەی تەنها 130 ملیار دیناری نارد بۆ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان.
ئ.ز
 
2024-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.