کوردستان

پارتی: دادگاى فیدراڵى لە بەرژەوەندى (هەژمارى من) بڕیار دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

جێگری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەكات و دوای ئەوەش دەتوانین بەردەوامبین لە تەواوکردنى هەژمارى من.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس ئاشکرایکردووە "دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بۆ پشتڕاستکرنەوەی ئەوەی، کە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە وەک هەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین.

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەشدا "وەک چۆن مووچەخۆرانی حکومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە.

عەزیز ئەحمەد دەشڵێت "ئەمە بنەمای پرۆژەکەیە هەر بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدرابێت و مەرجەکانی هەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات، هەموو بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی هەژماری من مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە پێدراوە و بە تایبەتی پەسەند کراون بۆ پرۆژەکە. دوای ئەم ڕاستکرنەوەیە، دەتوانین بە تەواوی توانامانەوە بەردەوام بین تا هێڵی کۆتایی.

ئ.ز
 
2024-04-29
زیاتر...