کوردستان

دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکان، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵای جیاواز کۆدەبێتەوە، کە دووان لە سکاڵاکان تایبەتن بە ھەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی خشتەکە، یەکێک لە سکاڵاکان لەلایەن مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە دژی محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە کە تیایدا داویکردووە بڕیاری ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.

هەرچی سکاڵای دووەمیشە، تایبەتە بەداخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن "رافید ناسڕ عەبدولکەریم"ەوە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھەردوو بڕیاری داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک کراوە.

ئ.ز
2024-04-30
زیاتر...