کوردستان

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە دەستپێدەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ و سبەی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، بەشی پێشبینییەکان لەبارەی کەشی 48 کاتژمێری داهاتووەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ سێ شەممە 30-4-2024 ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقەو باران بارینى پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچەجیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت. هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم دەبنەوە بە 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاشکراشیکردووە "سبەى چوار شەممە 2024/5/01 ئاسمان نیمچە هەورو هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆل لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێروبەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لەدواى نیوەرۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان بارانبارین لەدواى نیوەرۆ دەست پێ دەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما لە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".

هەر لەراگەیەندراوەکەدا بەشی پێشبینی کەشوهەوا ئاماژەی بە تێبینیەک کردووە و دەڵێت "‎لەبەربوونى گۆرانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى گۆرانکارى هەیە دروست بێت لەکات و جۆرى دابارین و کەشەکە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25
سلێمانی: 24
دهۆک:  25
 زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 25
کەرکوک: 27
سۆران: 23 
حاجی ئۆمەران: 15
گەرمیان: 29

ئ.ز
2024-04-30
زیاتر...