جیهان

ئێران دژی ئیسرائیل جوڵەی بە کەشتی جەنگیی بەهشاد کرد


کەشتی جەنگیی ئێرانی بەهشاد، وەك ئامادەکارییەک بۆ ‌هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران خرایە جوڵە.

کەشتییە ئێرانیەکە لە دەریای سورەوە بەرەو بەندەر عەباس جوڵەی پێکراوە، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ئێران بۆسەر تەلئەبیب.

کەشتی بەهشاد کەشتییەکی هەواڵگریی و لۆجیستییە، ئێران بەکاریدەهێنێت بۆ ئاگاداربوون لە جموجوڵەکانی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتەکەی.

کەشتی بەهشاد دژی هەڵمەتی هاککردن و هێرشی سیبرانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بەکارهێندراوە، هاوکات کەشتییەکە هاوکار بووە بۆ پێدانی زانیاریی بە حوسییەکان لە هێرشەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
2024-04-18
زیاتر...