ئابوری

دوو هۆکار بۆ نەهاتنی مووچەى مانگى چوار ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەى زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، هۆکارى نەناردنى مووچە، بۆ دوو هۆکارى سەرەکى دەگەڕێتەوە، یەکەمیان نەبوونى پارەى نەختینە و دووەمیان پابەندنەبوونى هەرێمى کوردستانە بە گەڕاندنەوەى داهاتە نانەوتییەکانى بۆ بەغدا.

دوو سەرچاوەى ئاگادار بە میدیای یەکێتیان راگەیاندووە، وەزارەتى دارایی عێراق، بەر لە ناردنى لیستى مووچە داوایکردووە، بەگوێرەى بریارى دادگاى فیدڕاڵى هەرێمى کوردستان داهاتە نانەوتییەکانى بۆ خەزێنەى گشتیى بگەرێنێتەوە لەبەرامبەردا ئەوانیش تەمویلى مووچە دەکەن.

دوو سەرچاوەکە ئاماژە بە دوو هۆکار دەکەن لە نەناردنى مووچە و دەڵێن "یەکێک لە هۆکارەکان یەکەمیان نەبوونى پارەى نەختینە و دووەمیان پابەندنەبوونى هەرێمى کوردستانە بە گەڕاندنەوەى داهاتە نانەوتییەکانى بۆ بەغدا".

هاوکات وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان چەند جارێک جەختى لە پابەندبوونى خۆى بە داواکارییەکانى وەزارەتى دارایى فیدراڵ و بریارەکانى دادگاى فیدراڵى دووپاتکردووەتەوە، وتەبێژى وەزارەتى دارایی دەڵێت "چاوەروانین بەغدا تەمویلى مووچە بۆ مانگى نیسان بکات".

یەکێک لە سەرچاوەکانى لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان وتی "لە بەغداوە دڵنیاییان پێدراوە کە حکومەتى فیدڕاڵ پابەندە بەبڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى بۆ دابینکردنى مووچەى مووچەخۆران، بەڵام لە ئەگەرى پابەندنەبوونى حکومەتى هەرێم بۆ بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران، ئەوا بۆ مانگەکانى داهاتوو ناتوانن لەسەر بنەرەتى لیستى مووچە، مووچەى مووچەخۆران دابینبکەن.

زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر ناردنى لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بۆ وەزارەتى دارایی عێراق تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی عێراق تەمویلى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى بۆ مانگى نیسان نەکردووە.

ئ.ز
 
2024-05-01
زیاتر...