ئابوری

هەواڵێکی دڵخۆشکەر.. ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سێ مووچەکەی پار دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵای سێ مووچەکەی ساڵی 2023 دەدات. 

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە دادگاکە سکاڵایەکی دیکە تاوتوێ دەکات کە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وەزیرانی دارایی هەرێم و فیدراڵی تۆمار کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دژی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوەوە و تیایدا بڕیار تەرخانکردنی پێنج کورسی کۆتاکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دا.

ئ.ز
2024-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.