زانیاری نوێ لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران
نها نیوز ـ ههواڵهكان
موعین کازمی ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشكرایدهكات، سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران هیچ پەیوەندییەکى بە بودجەوە نییە و پێویستە وەزارەتى دارایى خەرجى بکات.
موعین کازمی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ 19ی ئایار، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەنگ لەسەر خشتەکانى بودجە دەدات و پاشان لەماوەى هەفتەیەکدا بۆ پەرلەمان دەنێردرێت.
وتیشی، لە خشتەکاندا بودجەى تەشغیلى بەرزبوونەوەیەکى گەورەى بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینیدەکرێت بۆ دەنگدان لەسەرى لە پەرلەمان مانگێک بخایەنێت.
ئهوهشى وتووه "لەخشتەکاندا 8.5 تریلیۆن دینارى مانگانە بۆ مووچەى فەرمانبەران و چاودێریى کۆمەڵایەتى تەرخانکراوە".
|