ئابوری

ئێستا گەیشت.. یاسا چارەنوسزاکە بۆ کورد لەکۆتایدا پەسەندکرا

نها نیوز ـ هەواڵەکان

نوسینگەی محمەد شیاع سودانی  رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی دەکات.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
بۆ دووەمجار دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دەستیپێکرد.

نوسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە "لە دانیشتنەکەدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و رەوانەی پەرلەمانی دەکات بۆ پەسەندکردنی.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕى بودجەی ئەمساڵی عێراق زیادى کردووە و پێشتر ساڵى رابردوو کە پەسەندکراوە ١٩٩ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام بۆ ٢٢٦ ترلیۆن دینار زیادى کردووە.

هاوکات مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش لە هەموارى بودجەدا بەستراوەتەوە بە بودجەى حاکیمیەوە و لەگەڵ پەسەندکردنى بودجەدا کێشەکەش چارەسەر دەبێت و مانگانە لە بەغداوە پشکى هەرێم دەنێردرێت.

ئ.ز
2024-05-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.