ئابوری

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە بڵاو كردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 5ی 2024، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست بە رێکارەکانی دابینکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار دەكات.

ئەوەش هاتووە "ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ناو هەژماری بانکییەوە و مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەكە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی زێرەڤانی و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان تاکو ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.

ئ.ز
2024-05-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.