ئابوری

راوێژکارێکی سودانی: دارایی هەرێم لەناردنی لیستی مووچەی پێشمەرگەدا فێڵی كردووە

نها نیوز - هەواڵەکان

ڕاوێژکارێکی محمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لیستی مووچەی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا نەکراوە، دەشڵێت "ئێمە هیچ ژمارەیەکمان نییە وە هیچ ناوێکمان نییە وە هیچ لیستێکی روونمان نییە لەسەر هەموو مووچەخۆرانی هەرێم".

زیا ناسری، ڕاوێژکاری محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت "ئەگەر باس لە ناکۆکی لەسەر ژمارەی پێشمەرگە و مووچەکانیان بکەین، ئێمە شێوازێکمان هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لەگەڵ شێوازێکی دیکەمان هەیە بۆ ئەوانەی لەبواری ئەمنییدا کاردەکەن، ئەمە بەشێوازی جیاواز بەپێی ئەو لیستانەی کە دەینێرن دادەنرێت و دەخرێتە هەژماری خۆیانەوە.

زیا ناسر وتیشی "لێرەدا دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کێشانەی، ئایا ئەو فەرمانبەرانە هەژماری بانکی روون و راست و رەوانیان هەیە!، تائێستا ئەمەمان بۆ روون نەکراوەتەوە، وە لیستی تەواوی پێشمەرگەمان بۆ نەنێردراوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان بنێرین، وە شێوازی دابەشکردنەکەش کێشەمان هەیە، یان لەڕێگەی هەژمای منەوە بێت یاخود لەڕێگەی هەژمارە کەسییەکانەوە بێت، ئەوەش تاوەکو ئێستا کێشەی تێدایە".

لەبارەی ئەوەی ئایا تاوەکو ئێستا ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە لەلای حکومەتی عێراقی نییە؟  راوێژکارەکەی سودانی نەیشاردەوە و ئاشکرایکرد "ئێمە هیچ ژمارەیەکمان نییە، وە هیچ ناوێکمان نییە وە هیچ لیستێکی روونمان نییە لەسەر هەموو مووچەخۆرانی هەرێم، چ مەدەنییەکان چ ئەوانەی لە سلکی سەربازی کاردەکەن.

ئ.ز

 
2024-05-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.