ئابوری

زانیاری نوێ لەبارەی پەسەندکردنی بوودجەی عێراق

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
 
راوێژكارێكى دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق زانیاریى نوێ له‌ باره‌ى پەسەندکردنی بوودجەی عێراقه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئه‌نجامده‌دات".

مەزهەر محەممەد راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ خشتەكانی بودجەی گشتیى، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئه‌و پرسه‌ ئەنجامدەدات و پاشان به‌ مه‌به‌ستى پەسەندکردنى، ڕەوانەی په‌رله‌مانی عێراق دەكرێت.
 
وتووشیه‌تى:"بە پشتبەستن بە ماددەی 77ی بودجەی سێ ساڵەی عیراق و بودجەی گشتیی ژمارە 13ی ساڵی 2013، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەسەندكردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبنەوە و دوای پەسەندكردنی، ڕەوانەی بۆ په‌رله‌مانى عیراق".
 
دەشڵێت:"بودجەی ئەمساڵی عیراق بودجەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری نانەوتی و پیشەسازییە،وه‌ خەرجیی بەكاربردنی پرۆژەكان زیاتر كراوە بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بە خێرایی بەشێك لە پرۆژە گرنگەكان  تەواو بكرێن لەئه‌مساڵدا".

2024-05-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.