یەکێتی بە توندی هاتەدەنگ و هەڵوێستی دژی پارتی دەربڕی
رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا نییە.
ڕێواز فایەق بە میدیای حزبەکەی وتووە "جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه به ناوه‌ڕ‌ۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن".
بەوتەی ڕێواز فایەق "پێداگریمان پابه‌ندبوونمانه به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا".
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، ئێمه پێمانوایه، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له پارتی.
|