عێڕاق

لە بەغداوە واژۆ دژی هەژماری من کۆکرایەوە و دەدرێتە سودانی

لە پەرلەمانی عێراق واژۆ دژی پرۆژەی 'هەژماری من' کۆدەکرێتەوە و داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت رێکاری پێویست بگرێتەبەر، بەرپرسێکیش لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدراڵی "راستکردنەوەیەک" لە بارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

86 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردووە و ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە.

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، "پرۆژەی هەژماری من رەتدەکەینەوە کە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات". بە وتەی خۆیان، "کۆمەڵێک بانکی (ئەهلی) تایبەتی سەر بە پارتی دەسەڵات بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان قۆرخکردووە."

سۆران عومەر کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانییە لە پەرلەمانی عێراق بۆ نهانیوز وتی "واژۆم لەسەر یاداشتەکە کردووە".
 
2024-05-01
زیاتر...