وتار

خەڵکی سلێمانی بەتوندی تۆڵە لەپارتی دەکەنەوە

بەهمەن عەبدوڵڵا
ئەم قسە کە زۆر جار گوێمان لێی دەبێ یەکسەر دیوە ڕەشە ماکیاڤیلییانییەکەی سیاسەت دێتەوە یادمان پێمان وایە سیاسەت بۆ فریودان و مانەوەی دەسەڵاتە بەهەر جۆرێک بێت، بەڵام دیوەکەی تری پێناسەی سیاسەت بریتیە لە بوونی کێشەکان و نەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان‌دا بۆته‌ هۆی ئەوەی کە سیاسەت بەرهەم بێ، کەواتە سیاسەت کێشەکان بە شێوەیەکی ڕێخراو دادەڕێژێت و چارەسەریان دەکات، ماکس ڤیبەر پێی وایە دوو جۆر سیاسەتمەدار هەیە یەکەمیان ئەو سیاسەتمەدارانەن کە بۆ سیاسەت دەژین و دووهەمیان ئەو سیاسەتمەدارانەن کە لەسەر سیاسەت ئەژین ، ئەمەی سیاسەتمەدارانی پارتی ئەیکەن کامیانە، زۆر جار دەبیستین پارتی لە پێناو مانەوەی خۆی هەموو شتێک دەکات ئەم ڕستەیە دەمانخاتە ئەو دۆخەوە کە نەفرەت لەسیاسەت بکەین وپێمان وابێ سیاسەت بێ دایک و باوکە، مانشێتەکەی ڕۆژنامەی خەبات زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی پەلگرتنی دەستی وڵاتێکی درواسێیە بۆ سەر گوندەکانی کوردستان و بەدیاریکراوی شاری سلێمانی، پێیان دەڵێ درۆن بنێرن، بۆمببارانیانکەن، بیانکوژن ، بەمەش ژیان و سەلامەتی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری دەخاتە مەترسیەوە ئایا هەر بەڕاستی پارتی ئەوەندە ڕقی لە سلێمانیە؟ یان کێشەی لەگەڵ یەکێتی هەیە؟ بونی کێشەی حیزبی ئاساییە بەڵام بگاتە ئەوەی لەبەر کێشەکان هەوڵی وێران کردنی شارێک بدەیت کارەساتەکە لێرەدایە.
پارتی ئەگەر خۆی بە حیزبێکی کوردستانی ئەزانێ ئەوا دەبێ ئەم هەڵەیە ڕاست بکاتەوە و داوای لێبوردن لەخەڵکی سلێمانی بکات، ئەگەر هەر بەڕاستی ئەمە سیاسەت و بیرکردنەوەی پارتیە بەرامبەر بە سلێمانی ئەوە لە داهاتوودا خەڵکی کوردستان بە توندی تۆڵەیە ئەمە لە پارتی ئەکەنەوە، دەبێ هەرچی زووە سەندیکای ڕۆژنامە نوسان بێنە سەر خەت بەیان نامە دەرکەن ، سەلامەتی گیانی خەڵکی سڤیلی شاری سلێمانی و دەوروبەری بخەنە ئەستۆی سیاسەتمداری ئەم ڕۆژانامەیە کە زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ژمارەی خوێنەر   ‌ 1223‌
5/21/2024 6:41:58 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.