عێڕاق

سوودانى بڕیارێكى به‌په‌له‌ ده‌دات و كۆتایی به‌ ئه‌ركى ژنه‌ ره‌خنه‌ گره‌كه‌ ده‌هێنێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

به‌ پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، هەوڵەكانی بەغدا بۆ كۆتاییهێنان بە كاری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق، نیگەرانی لەبارەی نەبوونی چاودێری دروستكردووە، باس له‌وه‌شده‌كرێت، حكومەتی عێراق دەیەوێت سنورێك بۆ رەخنەكانی جنین پلاسخارت دابنێت, لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان.

پێگەی (ئەمواج میدیا) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هەوڵەكانی بەغداد بۆ كۆتایهێنان بە كاری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق, نیگەرانی لەبارەی نەبوونی چاودێری دروستكردووە.

ده‌وترێت، بەغدا هەوڵدەدات كۆتایی بە كاری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بهێنێت، بەهۆی باشبوونی دۆخی ئەمنیی و سەقامگیرییه‌وه‌.

هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى وتوویه‌تى، "حكومەتی عێراق دەیەوێت سنورێك بۆ رەخنەكانی جنین پلاسخارت دابنێت, لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، بەهۆی هەژموونی لایەنە سیاسیە چەكدارەكان لە عێراق، كۆتایهێنان بە ئەركی نەتەوەیەكگرتووەكان رەنگە ببێتەهۆی سنورداركردنی سەرپەرشتی نێودەوڵەتی، بەوەش سەقامگیری فشۆڵی وڵات بخاتە مەترسیەوە".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هەوڵەكانی سودانی سودانی بۆ كۆتایهێنان بە كاری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە پێشوازیی لێكراوە و ئیدارەی سودانیش بێزاربووە لە رووبەڕووبونەوەی رەخنە لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش و دەیەوێت دەرگا لەسەر ئەو دۆخە دابخات و كۆتایی پێبهێنێت.

به‌ بۆچوونى چاودێرانیش، ئەگەر كۆتایی بەكاری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بهێنرێت لە ساڵی (2025)، رەنگە هاوپەیمانەكانی سودانی ئەم پرسە وەك ئاماژەیەك بۆ باشبوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوبنێن، هەروەها سەركەوتنیش بەسەر دەستوەردانی بیانیدا.

2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.