جیهان

ئێران هێزەکانی لە سوریا کشاندەوە

بەڕێوەبەرى روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئێران هێزەکانی لە باشووری سووریا کشاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی نیسانى 2024، رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێران لە ترسی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی خۆی لە دیمەشق تاوەکو جۆلان چۆڵکردووە.

بەوتەی رامی عەبدولڕەحمان، حیزبوڵا و هەندێک گرووپی چەکداری عێراقی شوێنی هێزەکانی ئێرانیان گرتووەتەوە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرى روانگەی سووری، ئێران لە مانگی ئازار و دوای بۆردوومانکردنی کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق، هەندێک لە بەرپرسانی هێزەکانی خۆی لە سووریا کشاندەوە.

ئەو ناوچانەى ئێران هێزەکانى لێکشاندووەتەوە، پێکدێن لە دیمەشق، قونەیتەرە و درعا کە هەرسێکیان هاوسنووری ئیسرائیلن.
2024-04-24
زیاتر...