ئابوری

لە بەغداوە راست و دروستی دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەكی فەرمی حکومەتەکەیەوە رایگەیاند، بەهۆی داواكارییەكانی هەرێم بۆ زیادكردنی بڕی پارەی تەرخانكراوەوە بۆ مووچە بەغدا هۆكارەكەی نەزانیوە و ئەوەش وایكردووە ناردنی مووچە دوابكەوێت.

سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی عێراق بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی وتووە "حكومەتی هەرێم، بە لیستی فەرمی داوای مووچەی مانگەكانی 1 و 2 و 3ی كردووە بە بڕی 913 ملیار دینار و وەزارەتی دارایی عێراق خەرجیكردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم كوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان داوای 969 ملیار دیناری كردووە.

ئەو سەرچاوەیە زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵیت "حكومەتی هەرێم بۆ مانگی چوار داوای بڕی 969 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران كردووە، واتە بە جیاوازی 56 ملیار لە مووچەی مانگەكانی دیكە هەرچەندە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش نەخراوەتە سەر لیستی مووچەكە".

ئ.ز

 
2024-05-05
زیاتر...