ئابوری

سودانی مه‌رجی ناردنی موچه‌ی مانگی چواری ئاشكراكرد

نها نیوز – هەواڵەکان

محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ نوێترین لێدواندا سه‌باره‌ت به‌ ناردنی موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وتویەتی "مه‌رجی ناردنی موچه‌، ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمه‌.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان دیداریان لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هەبووە.

بەپێی وته‌ی سۆران عومه‌ر، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رایگەیاندووە "موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

ئ.ز

 
2024-05-05
زیاتر...