کوردستان

په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هاووڵاتییان دەکرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵ

بەرێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرده‌كات، بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی كارا دەكرێتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە نۆرە وەربگرن، ده‌شڵێت:"بڕیارماندا بە کاراکردنی سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی".

بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ بۆ نەهێشتنی قەره‌باڵغی نێو فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە خه‌لیفان و شەمامك و دەشتی هەولێر و رواندز و بەحرکە و قوشتەپە، نۆرەی ئەلیكترۆنی كارادەكرێنەوە.

ئه‌وه‌ش هاتووە: "لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان، بڕیارماندا بە کاراکردنی سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی (الحجز الالکترونی) بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لە ماڵەوە نۆرە وەربگرن و لە کات و رێكەوتی دیاریکراودا سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن".

ئاماژە بەوەشكراوە، "ڕۆژی یەکشەممە 12ی 5ی 2024، هیچ هاووڵاتیەک ناتوانێت بەبێ وەرگرتنی نۆرەی ئەلیکترۆنی سەردانی ئەم فەرمانگانە بکات،دەبێت هاووڵاتی ژمارەی نۆرەکە (رقم حجز) لەگەل خۆی بهێنێت لەکاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکەمان".

ئەوەشخراوەتەڕوو كە نۆرەی ئەلیکترۆنی (حجز الالکترونی) لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەست نییە،  ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە بەردەستە.

2024-05-05
زیاتر...