بڕیارى دامه‌زراندن ده‌رچوو.. 150 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێن
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به نووسراوى فه‌رمى دامه‌زراندنى 150 هه‌زار كه‌س له عێراق ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ده‌رچووانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانه.
له رێگه‌ى نووسراوێكى فه‌رمییه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردووه، بڕیاریداوه به دامه‌زراندنى 150 هه‌زار كه‌س به مووچه‌ى 300 هه‌زار دینار.
له‌و نووسراوه‌ى سوودانیدا ئاشكراكراوه، "ئه‌و پله وه‌زیفیانه به‌گوێره‌ى ژماره‌ى دتانیشتوانى پارێزگاكان له‌فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌بێت و ئه‌و ژماره هاوڵاتیه داده‌مه‌زرێن".
هه‌روه‌ك سه‌رك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه 75%یان ده‌بێت خاوه‌نى بڕوانامه‌كانى به‌كالۆریۆس‌و دبلۆم بن.
|