ئابوری

مژدەیەکی خۆش لە سودانییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر مووچە مژدەیەکی خۆش بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و دەڵێت "لەمەوبەدوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت بە هەواڵی بەپەلە و هاوشێوەی بەغدا مووچە دابەشدەکرێت و دواناکەوێت".

محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت بە هەواڵی بەپەلە.

سودانی رونیشیکردووەتەوە  "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی دابەش دەکرێت و دواناکەوێت.

رۆژى 21ى ئه‌م مانگه‌، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.

لاى خۆیشیه‌وه‌ په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ به‌غدا باسیان له‌وه‌كردووه‌، لەم هەفتەیەدا تەمویلی موچەی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانى هەرێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت و پێدەچێت تەمویلەكە بەدوجاریش ڕەوانە بكرێت.

تەمویلی موچەی مانگی سێ بەدوو بەش بوو، بەشێكیان 430 ملیارو 109 ملیۆن دینار بوو، بەشەكەی دیكە، 390 ملیار دینار بوو، هەردوو بەشەكەش لە7ى 4ى 2024 لەلقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە وەرگیرا.

ئ.ز
2024-04-30
زیاتر...