کوردستان

لەسەر موچە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای یەك مانگ وەڵامی بەغدای دایەوە


بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی (TBI) بەنوسراوی فەرمی داوایکردووە بەشێك بێت لە پڕۆژەی بە بانکی کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمیش وەڵامی داوەتەوە.

لەنوسراوەکەی بانکی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن ڕەزامەندی بدەن لەسەر بەشداریکردنی بانکەکە لە سیستمی بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوکات نوسراوەکە لە ڕۆژی 27-3ی ئەمساڵ بۆ هەرێم نێردراوە.

دوای یەك مانگ لەو نوسراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بانکەکەی بە نوسراوێک داوەتەوە و دەڵێت، ڕازین لەسەر ئەوەی بانکی بازرگانیی عێراقیی ببێتە بەشێک لە پڕۆژەی هەژماری من.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە بانکەکە کردووە سەردانی هەرێم بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نهانیوز، گرفتەکانی بەردەم تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچن.
2024-05-02
زیاتر...